مالکی و کورد لەشەڕی ئاسمانەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران

وەک هەڵوێستێک بەرامبەر قسەکانی مالکی کە هەلێر بۆتە شوێنێک بۆ سەرکردایەتیکردنی ئۆپراسیۆنەکانی داعش، وەزیرە کوردەکان ئەمرٶ ناچنە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانەوە.
ناکۆکی نێوان کورد و دەوڵەتی یاسا لەهە‌ڵکشاندایە، لەسەر ئەوەی هەندێک سەرکردەی عەشایری سونە لەهەولێر نیشتەجێن و چالاکی دەکەن دژی مالکی، دوێنی لە وتەی هەفتانەیدا مالکی هێرشێکی توندی کردە سەر هەولێر و بە شوێنی سەرکردایەتیکردنی ئۆپراسیۆنەکانی داعش ناوزەد کرد، هاوکات هەر دوێنی شەو ٩ ی تەموز بەغدا گەشتی فرۆکەی بارهەڵگری بۆ فرۆکەخانەکانی هەرێم راگرت.
ئەمرۆش وەک هەڵوێست وەرگرتنێک بەرامبەر ئەو لێدوان هەنگاوانەی مالکی، وەزیرە کوردەکان ناچنە ئەو کۆبوونەوەیەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە کە ئەمرۆ سازدەکرێت، هاوکات وا بریارە لەماڵی د. رۆژ نوری شاوەیس کاتژمێر ١١ وەزیرە کوردەکان کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەری سازبکەن.



AM:10:20:10/07/2014