ئەمشەو بەلەمێک لە دەریای ئیجە ژێر ئاو کەوت و ژنێکی کورد گیانی لەدەستدا

‌وێنە.. ئەرشیف
ئەمشەو پێنجشەممە بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجەدا نوقومبوو، کە بەهۆیەوە ژنێکی کورد گیانی لەدەستدا.

فدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراق - كوردستان ڕایگەیاند" ئەمشەو بەلەمێكی پەنابەران لە دەریای ئیجە لە سنوری شاری ئەزمیر ژێر ئاوكەوت". 

ئەوەشی خستەڕوو: بەهۆیەوە ژنێكی كوردی خەڵکی هەولێر گیانی لەدەستداوە و كەسوكارەكەشی پەیوەندیان بە فیدراسیۆنەوە كرد بۆ گەڕاندنەوەی تەرمەكە بۆ هەرێمی كوردستان.



PM:10:33:11/11/2021