راوێژکارێکی نێچیرڤان بارزانی ناوبژیوانی ناکۆکیەکی مەلا قاتیل دەکات

نەوزاد هادی راوێژکاری سەرۆکی هەرێم نێچیرڤان بارزانی ناوبژیوانی چالاکوانێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی، مەلا قاتیل دەکات و وێنەکەی بڵاوکراوەتەوە.
 
نەوزاد هادی راوێژکاری سەرۆکی هەرێم و پارێزگاری پێشووتری هەولێر ناوبژیوانی لە نێوان مەلا قاتیل و سەركەوت عێراقی دەکات و، وێنەیەکیان بڵاوکراوەتەوە کە بارزان قەساب جێگری بەڕێوبەری ئاسایشی هەولێر و شێخ سەران بەڕێوبەری پۆلیسی سۆران دەردەکەون.
لە تەنیشت وێنەکەوە نوسراوە، نەوزاد هادی  سوڵحی نێوان سەركەوت عێراقی و مەلا قاتیلیان كرد.

مەلا قاتیل یەکێک لەو کەسانەی لەرێگای بابەتەکانیەوە کۆمیدیەکی " ئاست نزمە " لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان فۆلەوەرێکی زۆری هەیە.




PM:02:47:12/11/2021