سەڵاحەدین دەمیرتاش لەسەر سزادانی هاوسەرەکەی هاتە دەنگ

هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) دوای سزادانی باشاك دەمیرتاشی هاوسەری پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" پێشتر وا بیرم دەکردەوە، تەنانەت بێ رەوشتیش کۆتایی هەیە، بەڵام بێ رەوشتی ئەمانە هیچ سنوورێکی نییە". 

سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (تویته‌ر) به‌ زمانی توركی پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" پێشتر وا بیرم دەکردەوە، تەنانەت بێ رەوشتیش کۆتایی هەیە، بەڵام بێ رەوشتی ئەمانە هیچ سنوورێکی نییە، کە دووژمنت هەبوو".

ئەوەشی خستەڕوو: خودا دووژمنێکی مەرد بەنسیبت بکات، ناچەمێین، چۆک دانادەین، نادۆڕێین و هەمیشە سەردەکەوین.

پەیامەکەی دەمیرتاش لەکاتێکدایە، ڕۆژی ١١ی ئەم مانگە باشاک دەمیرتاش، هاوسەری ناوبراو لەلایەن دادگای سزا قورسەکانی ئامەد بڕیاری سزای دوو ساڵ و شەش مانگ زیندانی بۆ دەرچوو. 



PM:07:00:13/11/2021