وەزارەتی تەندروستی عێراق ئامارێکی نوێی تووشبوون و مردن بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە

تەندروستی عێراق ئامارێکی نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە زیاتر لە ٥٠٠ کەسی تر تووشی پەتای کۆرۆنا بوون. 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو ٥٩١ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ١٢ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و هەزار و ٣٧٥ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە دوو ملیۆن و ٦٨ هەزار و ٣٨٨ كەس و لەوانە ٢٣ هەزار و ٤٨٣ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و دوو ملیۆن و ٢٣ هەزار و ٦٨٣ كەسیان چاكبونەتەوە.


PM:07:02:13/11/2021