کەشناسی: لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

به‌‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزەی هه‌رێمی کوردستان پێشبینییەکانی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی دووشەممەی ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوكرده‌وه‌.

بەپێی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی هەرێم، بەگشتی ئەمڕۆ و سبەینێ پلەكانی گەرما بە جێگیری دەمێننەوە و ئاسمانی زۆربەی ناوچەكانی کوردستان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هاوکات ئەگەرى پروشکە بارانى کەم لە هەندێک ناوچەى شاخاوى هەرێم هەیە. 


AM:10:46:14/11/2021