شەپۆلێکی دیکەی باران بارین ڕوو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات

 

پێشبینی دەکرێت سبەی دووشەممە لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا شەپۆلێکی باران بارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.

 

ئەمڕۆ ١٤ی تشرینی دووەم، ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشناسی  لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند "سبەینێ دووشەممە لە ئەنجامی زیادبوونی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سوور لەسەر ئاسمانی ھەرێم دەگۆرێت بۆ ھەوری تەواو، لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا شەپۆلێکی پچر پچر بەشێوەی بارانێکی کەم ئاسمانی ناوچەکە دەگرێتەوە".

دەشڵێت، "لە ناوچەکانی سنوری پارێزگای کەرکوک و سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان کاریگەری زیاتر دەبێت بەرێژەی ٠،٥ تا ٦ ملیمەتر ئەگەری بارانبارینش دەبێت و لەناوچەکانی دیکەدا کاریگەری لاوازتر دەبێت بەرێژەی ٠،٢ تا ٠،٥ ملیمەتر ئەگەری باران دەبێت". 

بەرزترین پلەکانی گەرماش بەرێژەی ١ تا ٢ پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە، بەمشێوەیەی خوارەوە:

سلێمانی ١٩ پلە 

 

ھەولێر ٢١ پلە 

 

دھۆک ٢٠ پلە 

 

ھەڵەبجە ٢٠ پلە 

 

کەرکوک ٢٣ پلە 

 

لە ناوچەکانی گەرمیان لە نێوان ٢٤ بۆ ٢٥ پلە ئەبێت 

 

لە سنوری ئیدارەی ڕاپەرین لەنێوان ٢٠ بۆ ٢١ پلە ئەبێت 

 

خێرایی با ئاسایی بۆ مامناوەند دەبێت بە ئاڕاستەی جیا جیا ١٥-٢٠کم/س

 

ناوبراو وتیشی "کاریگەری ئەم شەپۆلە کورت خایان دەبێت و تا بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە بەردەوامی دەبێت و لەناوچەکانی سنوری پارێزگای ھەڵەبجە کاتەکانی نیوەرۆی ھەمان رۆژ کۆتای پێدێت".



PM:03:46:14/11/2021