عوسمان ئۆچ ئالان کۆچی دوای کرد

عوسمان ئۆجەلان برای بچووکی عەبدوڵا ئۆجەلان دوای توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١، عوسمان ئۆجەلان، برای عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان دوای توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا باری تەندروستی ناجێگیر بوو، هاوکات بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر کۆچی دواییکرد.


عوسمان ئۆجەلان برای بچوکی عەبدوڵا ئۆجەلانەو ساڵی ١٩٥٨ لە گوندێکی سەر بە پارێزگای روهای باکوری کوردستان لەدایکبوە، لەماوەی ڕابردوودا سەرکردەی پارتی کرێکارانی کوردستان بوو، بەڵام دواتر خۆی لێ بێبەریکردن و دوورکەوتەوە.

 



AM:09:26:15/11/2021