کارمەندێکی هاتوچۆ بە هۆی دەمەقاڵێ لەگەڵ دادوەرێک دەستگیر دەکرێت

 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی کۆیە بڵاویکردەوە، کارمەندێکی هاتوچۆ بە هۆی لێپێچینەوە لە دادوەرێک سزا دەدرێت.

 

ئەمڕۆ دووشەممە، ١٥ی تشرینی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی کۆیە بڵاویکردەوە،  لە چەند رۆژی رابردوودا لە بازگەی تۆپزاوا لەکاتی دانانی بازگە و لێپرسینەوە لە شۆفێران، دادوەرێک بە بازگە کە دا تێپەڕدەبێت و لەکاتی قسەکردنی لەگەڵ کارمەندی هاتوچۆکە دەمە قاڵێ لە نێوانیاندا روودەدات و بەھۆیەوە  کارمەندی هاتوچۆکە بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر دەستگیر دەکرێت.

هەروەها  کاروان مەجید میرخان، بەڕێوەبەری ھاتووچۆی کـۆیە ئاماژەی بەوە کرد، لە ئێستادا کارمەندەکە بەناوی محەمەد عەبدولڕەحمان ئازادکراوە.

 

 

 



PM:12:24:15/11/2021