ڤیدیۆ.. هێلی لەڤ لە شوێنێکی جیاواز دەبینرێت


فاسیۆن و گۆرانیبێژی ناسراوی کورد لە رۆژی لە دایکبوونیدا سەردانی پەناگەیەکی سەگ دەکات و پەیامێک بڵاودەکاتەوە.

هێلی لەڤ لە تۆری کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڤیدیۆیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە لە ناو ژمارەیەک سەگدایە کە لە پەناگەیەکدان، ئەو نووسیوویەتی " لە رۆژی لە دایکبوونمدا چووم سەری ئەو شیڵتەرەی سەگم دا کە لە دۆخێکی خراپدان و رۆژانە یەک ژەم خواردنیان دەدەنێ".

لەڤ، دەڵێت " ئەو کەسە خۆبەخشانەی ئیدارەی شێڵتەرەکە دەکەن، باس لەوە دەکەن کە دۆخی سەگەکان خراپە و هاوکاری و یارمەتی لە خەڵکەوە کەمبۆتەوە".

ئەو هونەرمەندە داوا لە خەڵکی خێرخوا دەکات کە یارمەتی ئەو سەگانە بدەن تا شێلتەرەکە هەڵنەوەشێتەوە.

هێلین عەبدوڵڵا ناسراو بە ھێلی لەڤ لەدایکبووی ١٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٨ لە ورمێ. کچە هونەرمەند و گۆرانیبێژ و سەماکەر و ئەکتەری کوردە. بەرهەمەکانی بە زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزیین ، لەسالی ٢٠١٣ بەهۆی گۆرانی "Risk It All” ناسرا، لەساڵی ٢٠١٤ لە فیلمی (Mardan)، هێلین لەئێستادا لە لۆس ئانجلەس لەئەمریکا دەژی.




PM:02:17:15/11/2021