ڤیدیۆ.مالکی ئەو دیبلۆماسە کوردانە سزا دەدات لەلەندەن خۆپیشاندنیان بە ئالای کوردو ئیسرائیلەوە کرد

لەکۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەمرۆ ١٠ ی تەموز کە وەزیرە کوردەکان بایکۆتیان کرد، مالکی بڕیاریدا ئەو دیبلۆماسە کوردانە سزابدات کە لەلەندن بۆ سەربەخۆی هەرێمی کوردستان لەبەردەم باڵوێزاخانەی عێراق لەلەندن خۆپیشاندانیان کرد.
بەپێی بەیانێکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاردراوە کە لێکۆڵینەوە لەهەموو ئەو دیبۆماسانەی عێراق بکرێت کە وەزیرێکی (مفەزیشی )تیایە کەسەرەتای هەفتەی رابردوو لەبەردەم باڵوێزخانەدا خۆپیشدانیان کردوەو ئالای کوردو ئیسرایلیان بەیەکەوە هەڵکردووە.
بەیانەکەی ئەجومەنی وەزیران ئەو دیبلۆماسە کوردانە بە تاوانی مەترسیدار تۆمەتبار دەکات کە "وەلایان بۆ وڵات و نیشتمان نەبووە". 
لەنێو خۆپیشاندەراندا وەزیری مفەوەز شیروان موحسن دەزەیی تێدابووەو، خۆپیشاندەران ئالای کوردستان و ئیسرائیلیان بەرزکردۆتەوەو ئاهەنگیان گێڕاوە. 




PM:06:17:10/07/2014