دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاگادارییەکی بۆ شۆفێران بڵاوکردەوە

‌دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران
دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ڕایدەگەیەنێت" لەمەودوا راییکردنی مامەڵە و کاروباری شۆفێران و بارهەڵگرانی هەرێم بەبێ وەرگرتنی ڤاکسین رێگەپێدراو نیە، پێویستە بەزووترین کات سەردانی سەنتەری وەرگرتنی ڤاکسین بکەن". 

دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە راگەیەنراوێکدا ئاگاداری سەرجەم شوفێران و بارهەڵگرانی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە، کە ئەوانەی ڤاکسینی کۆڕۆنایان وەرنەگرتووە بەزووترین کات سەردانی سەنتەری وەرگرتنی ڤاکسین بکەن. 

لە ئاگادارییەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، هەر خاوەن هێڵێک کە داواکاری پێشکەش دەکات بە مەبەستی گۆڕینی شوفێری بارهەڵگرەکەی پێویستە پێشوەختە ئەو کەسەی دەبێتە شوفێری بارهەڵگر کارتی ڤاکسینی کۆرۆنا هەردوو ژەمەکەی لەگەڵ دابێت، بە پێچەوانەوە هیچ مامەڵەیەکی شوفێر ئەنجام نادرێت. 


PM:12:48:17/11/2021