ئەوئۆتۆمبێلەی بۆ هێلی لەڤ کرایە دیاری نرخی چەندە؟

کچە گۆرانیبێژ و مۆدێل هێلی لەڤ لە ساڵیادی لە دایک بوونیدا سوپرایزێکی جیاوازی بۆ دەکرێت، ئەویش کڕینی ئۆتۆمبیلێکی گران بەهایە.

هێلی لەڤ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڤیدیۆیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە، کە ئاماژە بۆ ئەو ئۆتۆمبیلە گران بەهایە دەکات کە نرخەکەی (٥٠) دەفتەر دۆلاری ئەمریکییە، لە لایەن کۆمپانیای (Luxury care in dubai) بۆی کراوە بەدیاری ڕۆژی لەدایک بوونی.

هێلین عەبدوڵڵا ناسراو بە ھێلی لەڤ لەدایکبووی ١٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٨ لە ورمێ، کچە هونەرمەند و گۆرانیبێژ و سەماکەر و ئەکتەری کوردە ، بەرهەمەکانی بە زمانی ئینگلیزیین ، لەسالی ٢٠١٣ بەهۆی گۆرانی "Risk It All” ناسرا، لەساڵی ٢٠١٤ لە فیلمی (Mardan)، هێلین لەئێستادا لە لۆس ئانجلەس لەئەمریکا دەژی.



AM:11:57:18/11/2021