کەشناسی: لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

به‌‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزەی هه‌رێمی کوردستان پێشبینییەکانی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی یەکشەممەی ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوكرده‌وه‌.

بەپێی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی هەرێم، بەگشتی ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمانی زۆربەی ناوچەكانی کوردستان لە نێوان پەڵە هەور و هەوری تەواو دەبێت، هاوکات لە هەریەک لە پارێزگاکانی دهۆک، هەولێر و کەرکوک و سبەینێش لە شاری سلێمانی و هەڵەبجە نمە باران دەبارێت و پلەکانی گەرماش بە جێگری دەمێنێتەوە. 


AM:10:46:20/11/2021