بکوژەکەی بێستوون قادر دەستگیرکرا

ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند "تۆمەتباری سەرەکی کەیسی کوشتنی بێستوون قادر دەستگیرکرا".

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ی تشرینی دووەم، وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد، هێزەکانیان توانییان تۆمەتباری سەرەکی ڕووداوی کوشتنەکەی ڕۆژی هەینی شاری سلێمانی دەستگیر بکەن، هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی باسی لەوەشکرد، بەهاوکاری و هەماهەنگی دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدڕاڵی عێراق تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکردووە.

یاسین سەمیع، وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی وتیشی "تۆمەتبارەکە ویستوویەتی شاری سلێمانی جێبهەڵێت و هەڵبێت، هەروەها لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە دانی بە تاوانەکەشدا ناوە
".

ئەمەدوای ئەوەدێت ڕۆژی هەینی تەرمی هاوڵاتییەک لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیدا لەسەر ڕێگای عەربەت دۆزرایەوە، کە چەند فیشەکێکی پێوە بوو لەنێو سەیارەکەیدا  گیانی لەدەست دابوو ئەمڕۆ تۆمەت باری سەرەکی ڕووداوەکە دەستگیرکرا.

 

 

 

 

 



PM:02:23:21/11/2021