سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاکان دوو په‌یام ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵات و خوێندكاران دەکات و دەڵێت" کۆڵ مەدەن تا دەگەنە ئامانجەکەتان. هەوڵ بدەن هێمن بن و بە شێوازی مەدەنی بمێننەوە".
شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له بڵاوکراوەیەکدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی" په‌یاممان بۆ ده‌سه‌ڵات ئه‌وه‌یه، ئاو و پێداویستیمان ناردوه بۆ به‌شه ناوخۆییه‌كان رێگاناده‌ن پێیان بگات، ئه‌گه‌ر ئێوه خزمه‌تی ئه‌م هه‌مو گه‌نج و خوێندكارانه ناكه‌ن، جێیبهێڵن و رێگه‌بده‌ن خه‌ڵكی دیكه خزمه‌تیان بكه‌ن، ئه‌وانه داهاتوی ئه‌م میله‌ته‌ن، ئه‌وانه له هه‌مو وڵاتێكی دونیادا وه‌ك سامانی نه‌ته‌وه‌یی و سامانی سروشتی سه‌یریان ده‌كرێت، وه‌ڵامیان بده‌نه‌وه و به‌ده‌میانه‌وه بچن تا كار له كار نه‌ترازاوه و دۆخه‌كه له‌مه زیاتر نه‌ته‌قیوه‌ته‌وه".
لە بەشێکی تری پەیامەکەیدا کە ئاڕاستەی خوێندکارانی کردووە دەڵێت" له هه‌موو دونیادا ئێوه شۆرش و گۆڕانكاری ده‌كه‌ن، ئێمه‌ش به دڵ و به گیان و به میدیا و به په‌رله‌مانتاران له خزمه‌تانداین و له گه‌ڵتانین، كۆڵ مه‌ده‌ن".
شاسوار عه‌بدولواحید باسی له‌وه‌شكردوه، ئه‌وانه‌ی پێویستیان به ده‌رماڵه نییه با له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیاندا بن و پشتیوانی یه‌كتر بن، كۆڵ مه‌ده‌ن تا ده‌گه‌نه ئامانجه‌كه‌تان، هه‌وڵ بده‌ن هێمن بن و به شێوازی مه‌ده‌نی بمێننه‌وه هه‌ر چۆن ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ش واهی بوون، ئێمه‌ش هه‌موومان له‌گه‌ڵتانین.