سەنتەری میترۆ لەڕاگەیاندراوێکدا، داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن بە خێرایی وەڵامی داواکاری خوێندکارانی
زانکۆ و پەیمانگاکان بداتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١، لە راگەیەنراوێکی
سەنتەری میترۆدا هاتووە، کە داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن بە خێرایی وەڵامی
داواکاری خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان بداتەوە و مافەکانیان پارێزراوبێت.
لەڕاگەیاندراوەکەی سەنتەری میترۆدا ئاماژە بۆ
ئەوەشکراوە، کە داواکارن لە کاتی ئەنجامدانی خۆپیشاندا ندا، بە هیچ جۆرێک توندوتیژی
لەگەڵ خوێندکاران و رۆژنامەنوساندا بەکارنەهێنرێت.
ئەمەلەکاتێکدایە، سێ ڕۆژە خوێندکارانی پایمانگاو
زانکۆکانی هەرێم بۆ گەڕانەوەی دەرماڵە بۆخوێندکاران خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن، وە
بۆ بڵاوە پێکردنی خوێندکارانی خۆپیشاندەر، هێزەئەمنییەکان بە داری کارەبای و گازی
فرمێسک ڕێژ و تەقەکردن و توندوتیژی هەوڵدەدەن بڵاوە بەخوێندکاران بکەن.
هەر ئێوارەی ئەمڕۆ، بۆ پشتگیری لە خۆپیشاندانی خوێندکارانی
هەرێم، بەشێکی خوێندکاران و چالاکوانانی بەغدا لە گۆڕەپانی تەحریردا خۆپیشاندانیان
ئەنجامدا و پشتگیری خۆیان بۆ ئەو خوێندکارانە دەربڕی.