دوای ئەوەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری خەرج كردنی
دەرماڵەی نەدا خوێندکاران خۆپیشاندانەکەیان گواستەوە بۆ بەردەرکی سەرای سلێمانی.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ی تشرینی دووەم، ئەنجوومەنی
وەزیرانی هەرێم كۆبووەوە و بڕیاری تەرخان كردنی بڕێك پارە بۆ خوێندنی باڵا درا تا پێداویستی
بەشە ناوخۆییەكانی پێ دابینبكرێت لەگەڵ هاوكاریكردنی خوێندكارانی كەم دەرامەت.
ئەو بڕیارەی ئەنجوومەنی وەزیران ئەمڕۆ
لەکۆبوونەوەکەدای، ناڕەزایی خوێندكارانی فراوانتر کرد و ناڕەزاییەكان دوای گرژی و
ئاڵۆزییەکانی ئەمڕۆی زانكۆی سلێمانی گوازرانەوە بۆ بەردەرکی سەرای سلێمانی.