لە خۆپیشاندانەکەی سلێمانی گەنجێک بە فیشەکی هێزە ئەمنییەکان بریندار دەبێت(ڤیدیۆکەی ببینە)

لە خۆپیشاندانی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆی شاری سلێمانی دوای ئەوەی گواسترایەوە بۆ سەرای سلێمانی بارگرژی لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەراندا دروستبوو، هێزە ئەمنییەکانی دەستیان بە تەقەکرد بۆ بڵاوپێکردنی  خۆپیشاندەران لە ئەنجامدا گەنجێک بریندار دەبێت.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە خوێندکارانی زانکۆکان خۆپیشاندانیان گواستەوە بۆ سەرای سلێمانی و تێکەڵی چالاکوانان و خەڵکی بازاڕ بوون و.  باش ماوەیەکی کەم باگرژی کەوتە نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەرانەوەو هێزە ئەمنییەکان پەنایان بردە بەر تەقەو لە ئەنجامدا گەنجێک بریندار بوو.

ماوەی چوار رۆژە خۆپیشاندانی خوێندکاران لە هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی بەردەوامەو لە دوێنێ و ئەمڕۆدا خۆپیشاندان گرژی زۆری بە خۆوە دی و هێزە ئەمنییەکان سەرەتا لە رێگای بۆمبی فرمێسک رێژەوە هەوڵی بڵاوەپێکردنی خۆپئشاندانەکانیان دا، دواتر پەنایان بردە بە تەقەکردن. لە خۆپیشاندانی دوێنێ و ئەمرۆدا توندتیژییەکی زۆر بەرامبەر خوێندکاران پیادەکراو، ژمارەیەک لە هێزە ئەمنییەکان بریندار بوون، لەخۆپیشاندانی دوێنێی هەولێریش بە دەیان گەنج دەسگیرکران دواتر شەوی رابردوو ئازادکران.




PM:07:02:24/11/2021