زانکۆکانی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە تا سەری مانگی داهاتوو پشوویان راگەیاند

زانکۆکانی پارێزگای سلێمانی، پۆلەتەکنیک و سلێمانی و زانکۆی هەڵبجە پشووی چوار رۆژیان راگەیاند.

سەرۆکایەتی زانکۆکانی سلێمانی و هەڵەبجە رایانگەیاند کە تا ١ی کانوونی یەکەمی پشووی فەرمی دەبێت.

ئەو پشووە دوای ئەوە دێت کە ماوەی پێنج رۆژ  زانکۆ و پەیمانگاکانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان خۆپیشاندانی فراوانیان بەخۆوە بینی.

زانکۆی ئەو شارانە ئەم هەفتەیە هەردوو رۆژی چوار شەممە پێنج شەمەیان کردە پشوو.

چاودێران پێیانوایە کە ئەم پشوانە لەلایەن حکومەتەوە لە ترسی دووبارەبوونەوەی خۆپیشاندانەکانە، هەرچەندە سەرۆکایەتی زانکۆکان جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە بۆ پاراستنی گیانی خوێندکارانە.



PM:08:47:26/11/2021