پەرلەمانی فەرەنسا دژی بڕیاری بە جینۆساید ناساندنی کۆمەڵکوژی کورد بڕیاری دا


پەرلەمانی فەرەنسا بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەکاتی عێراق، بە زۆرینەی دەنگ دژی پرۆژە بڕیاری بە جینۆساید ناساندنی کۆمەڵکوژیی کورد لە باشووری کوردستان دەنگی دا.

لەو دانیشتنەدا ٢٦ پەرلەمانتار ئامادەی بوون. لەکۆی ئەو پەرلەمانتارە ئامادەبووانە، ٩ پەرلەمانتار دەنگیان پێدا و ١٧ پەرلەمانتار دژی پەسندکردنی پرۆژەکە وەستانەوە.

 ئەو پرۆژەیە لەلایەن فراکسیۆنەکانی دەرەوەی حکومەتی فەرەنسا پێشنیار کرابوو، ئەمەش خاڵێکی لاوازی پرۆژەکە بوو، گەر بەشداربوانی حکومەت پێشنیاریان بکردایە دەنگی دەهێنا.

لایەنە دژەکانی پرۆژەکە داوای لێکۆڵینەوەی یاسایی و مێژووی زیاتریان لەو پرسە کرد تا جارێکی دیکە ببرێتەوە پەرلەمان.







AM:10:05:27/11/2021