دادگای توركیا سزای پێنج ساڵ زیندانی بەسەر لەیلا گۆڤەن سەپاند

دادگای توركیا سزای پێنج ساڵ زیندانی بەسەر لەیلا گۆڤەن پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە و هاوسەرۆکی کەجەدە سەپاند.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی میزۆپۆتامیا، دوێنێ چوارەمین دادگای سزای ئاسلیا لە جۆلەمێرگی باکوری کوردستان، دانیشتنی دادگایکردنی لەیلا گوڤەن پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە و هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (کەجەدە) بەڕێوەچوو، لە دانیشتنەکەدا دادگا بە تۆمەتی بانگەشەکردن بۆ رێکخراوێکی تیرۆرستی سزای پێنج ساڵ زیندانیکردنی بەسەر لەیلا گوڤەندا سەپاند.

لەیلا گۆڤەن كە هاوكات هاوسەرۆكی كۆما جڤاكێن دیموكراتی (كەجەدە)یە و یەكێك لە چالاكترین پێشووی پەرلەمانتارەكانی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) بوو، بەڵام بەهۆى سەپاندنى حکومێکى دیکە لەسەر دۆسیەیەکى دیکە لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ لەیلا گۆڤەن لەلایەن پەرلەمانەوە ئەندامێتى پەرلەمانى لێسەندرایەوە، هەروەها ناوبراو لە رۆژی ٣١ی كانونی دووەمی ساڵی ٢٠١٨ەوە زیندانی كرابوو، نزیكەی ٨٠ رۆژ لە دژی گۆشەگیركردنی ئۆجەلان مانی لەخواردن گرت و بە هۆیەوە باری تەندروستی ناجێگیر بوو، هاوکات ناوبراو بەهۆی چەند دۆسییەکەوە ئێستا لە زیندانی شاری (خارپێت)ە. 


PM:01:42:27/11/2021