پەرلەمانتارێکی پێشوی سووید: حکومەتی سوید مانگانە نزیکەی ١٢٠٠ دۆلار دەداتە هەر خوێندکارێک

پەرلەمانتارێکی پێشووی سوید باس لە سیستمی خوێندنی سوید دەکات و دەڵێت "  حکومەتی سوید مانگانە نزیکەی (١٢٠٠) دۆلار دەداتە هەموو خوێندکارەکانی، ئەگەر خوێندکارێک خاوەن خێزان بێت و منداڵی هەبێت ئەوا حکومەت دەرماڵەی زیاتری پێدەدات.

 

ئەمڕۆ شەممە ٢٧ی تشرینی دووەم، جەبار ئەمین، پەرلەمانتاری پێشوی سوید، بە (سپی) ڕاگەیاند "لە وڵاتێكی وەك سوید حکومەت مانگانە نزیکەی (١٢٠٠) هەزار و دوو سەد دۆلار دەداتە هەموو خوێندکارەکانی، بەشێکی وەك یارمەتی و دوو بەشی وەك قەرز تا کاتی دەرچوونیان لە زانکۆ و دامەزراندنیان".

 

وتیشی "ئەگەر هات و خوێندکارەکان بیانەوێت لە وەڵاتێکی تر بخوێنن ئەوا حکومەت جگە لە دەرماڵەکەیان، کرێی ساڵانی خوێندنیان لە زانکۆی وڵاتەکەی تریشیان بۆ دەدات، ساڵ لە دوای ساڵ تاکوو خوێندنەکەیان تەواو دەکەن".

 

ناوبراو ئەوەشی وت "ئەگەر خوێندکار منداڵی هەبوو ئەوا حکومەت دەرماڵەی زیاتر دەداتە خوێندکار، جگە لەوە حکومەت داشکاندنی کرێی خانو بۆ خوێندکارانی گەنج دەکات".



PM:10:01:27/11/2021