وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر ‌هێرشەکەی چەکدارانی داعش ڕوونکردنەوەدەدات

 

وەزارەتی پێشمەرگە ڕوونی کردەوە، لە ناحیەی کوڵەجۆ داعش هێرشیکردووەتە سەر هێزەکانی پێشمەرگە و چوار پێشمەرگە بریندار بوون هێزەکانی پێشمەرگە هێرشەکەیان تێکشکاندووە.

 

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم رایگەیاند "چەکدارانی داعش لە پەلامارێکی ترسنۆکانەدا پەلاماری خاڵێکی پاسەوانی هێزەکانی پێشمەرگەی لیوای ٥ی پیادەیان لە تەپکی کەڵان لە سنوری کوڵەجۆداوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی هێرشەکەوە چوار پێشمەرگە بریندار بوون، دەشڵێت، "هێزەکانی پێشمەرگە بەتوندی بەرپەرچی پەلامارەکەیان داوەتەوە و چەکدارانی داعشیان راوناوە و بارودۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی پێشمەرگە دایە."

ئەمە لەکاتێکدایە لەماوەی ڕابردوودا چەندین جار داعش هێرشی کردووەتەسەر هێزەکانی پێشمەرگە.



PM:11:55:27/11/2021