سلێمانی.. کچە خوێندکارێک بەفیشەک کۆتای بەژیانی خۆی هێنا

 

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە ڕووداوێکی نەخوازراودا لە ئامادەییەکی  کچان لە گەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەدی شاری سلێمانی خوێندکارێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

 

ئەمرۆ دووشەممە ٢٩ی تشرینی دووەم، سامان نادر، لێپرسراوی سەنتەری فریاکەوتنی خێرای ١٢٢ بە پێگەی فەرمی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕاگەیاندووە،  "خوێندکارەکە تەمەنی ١٧ ساڵە و بە فیشەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە".


وتیشی "تیمەکانی سەنتەری فریاکەوتنی خێرایی ١٢٢ و بەڵگەی تاوان بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕوودانی ڕووداوەکە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەی سەرەتایین".

 

 



PM:04:00:29/11/2021