سزای نوێ بەسەر ئۆجەلاندا سەپێندرا

میدیاکانى پەکەکە ڕایانگەیاند" دوو سزای نوێ بەسەر عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەرى زیندانیکراوى پەکەکەدا سەپێندراوە، کە بەو هۆیەشەوە هەشت مانگە هیچ زانیارییەک لەبارەیەوە نییە". 

بەپێی هەواڵی ئاژانسی رۆژنیوز، رۆژی ٢٢ی ئەم مانگە پارێزەرانی نووسینگەی پارێزەرانی سەدە سەردانی داواکاری گشتی بورسایان کردووە، بە مەبەستی ئەنجامدانی دیداری بەپەلە لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، پارێزەران ئەوەیان خستووەتەڕوو، هەشت مانگە هیچ زانیارییەکیان لەبارەی ئۆجەلانەوە دەستنەکەوتووە و داوا دەکەن، کۆتای بەوە بهێندرێت کە هیچ زانیارییەک لەبارەی ئۆجەلانەوە بەدەستناهێنن.

پارێزەران ئاشکرایانکردووە، دوای سەردانیکردنیان بۆ داواکاری گشتی، بۆیان دەرکەوتووە دووسزای نوێ بەسەر ئۆجەلاندا سەپێندراوە، یەکێک لە سزاکانیش قەدەغەی دیدارە بۆ ماوەی شەش مانگ، کە لە ١٢ی ١٠ی ئەمساڵەوە بڕیاری لەسەردراوە، هاوکات مانگی ئابی ئەمساڵیش سزایەکی نوێی بەسەردا سەپێندراوە کە بێبەشکردنییەتی لە دیدار.


PM:07:13:29/11/2021