ناوی کاندیدە هەڵبژێردراوەکان بۆ دادگای فیدراڵی نێردرا

لە دوای ئەوەی کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی ئاشکراکرد، ئەمڕۆ ناوی کاندیدە هەڵبژێردراوەکانی بۆ دادگای فیدڕاڵی نارد.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١،  ئاژانسی هەواڵی عێراق بڵاویکردەوە، کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق ناوی کاندیدە هەڵبژێردراوەکانی پەرلەمانی عێراقی بۆ دادگای فیدڕاڵی ناردووە.


ئەمە دوای ئەوە دێت دوێنی سێشەممە ٣٠ی تشرینی دووەم، کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق ئەنجامى کۆتایى هەڵبژاردنی پێشوەختەى راگەیاند.

 

 



PM:05:10:01/12/2021