لەسەر فەرمانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان ژمارەیەک دادوه‌ری نوێ لە دادگاكانی هه‌رێم دادەمەزرێن، هاوکات بڕیارە دوای ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنیان، له‌و شوێنانه‌ی كه بۆیان ده‌ستنیشانكراوه ده‌ستبه‌كاربن.
ئەمڕۆ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەووە، به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ژماره (٧١) له ١ى ١٢ى ٢٠٢١ و پشت به فه‌رمانی هه‌رێمی ژماره (٢٧٢)ی ساڵی ٢٠٢١ و به پێی نوسراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان/دیوان ژماره (د- ١٠٩٩ له ٥ى ٩ى ٢٠٢١)و به دیكردنی گشت مه‌رجه‌كانی یاسایی، بڕیاردراوه به دامه‌زراندنی (٤٧) دادوه‌ر بۆ دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و كه‌ركوك-گه‌رمیان.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، دامه‌زراندنی ئه‌و دادوه‌رانه دوای ته‌واوكردنی خولی سێیه‌می په‌یمانگه‌ی دادوه‌ریه كه ژماره‌یان (٤٧) دادوەرە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، دوای ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنیان له به‌رده‌م سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، له‌و شوێنانه‌ی كه بۆیان ده‌ستنیشانكراوه ده‌ستبه‌كارده‌بن.