شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین و بەفر ڕوو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات

کەشناسێکی دیاری هەرێم پێشبینی دەکات، لە كۆتای هەفتە واتە ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو شەپۆلێكی بەفر و بارانی دیكە ناوچەكە بگرێتەوە.

ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی كەشی هەرێم سەقامگیر دەبێت و ئاسمانی ناوچەكە بە زۆری ساماڵ دەبێت، پلەكانی بەرێژەی (1) تا (2) پلەی سیلیزی بەرزدەبێتەوەو بەم شێوەیە دەبێت، لەسەنتەری پارێزگاكانی هەرێم (سلێمانی 14 پلە، هەولێر 16 پلە، دهۆك 15 پلە، هەڵەبجە 15 پلە، كەركوك 18 پلە) هەروەها لەناوچەكانی گەرمیان لە نێوان (19 – 20) پلە دەبێت لە سنوری ئیدارەی راپەرین لەنێوان (14 – 15) پلە دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بە گشتی تا ئێوارەی رۆژی یەكشەمە (5)ی كانونی یەكەم، ئەگەری بارانبارین نابێت و كەشی هەرێم بە سەقامگیری دەمێنێتەوە، لە شەوی یەكشەممە لەسەر دووشەمە پێشبینی دەكرێت نزمە پاڵەپەستۆیەكی كورت و لاواز لە دەریای ناوەراستەوە ناوچەكە بگرێتەوەو لەهەندێ ناوچە كەمێك باران ببارێت.

ئەوەشی خستەڕوو، دواتر لە كۆتایی هەفتەی داهاتوودا ئەگەری هاتنی شەپۆڵێكی دیكەی بارانبارین و بەفر بارین بە ئاراستەی ناوچەكەوە هەیە.


PM:02:01:03/12/2021