کازمی: هیچ كەسێك لەسەرو بڕیاری دەوڵەتەوە نییە

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" تا ریشەکێشکردنی داعش بەردەوام دەبین". دەشڵێت، هیچ کەس لە سەروو بڕیاری دەوڵەتەوە نییە. 

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تویتێکدا بە زمانی کوردی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند" ئەمڕۆ هێزە ئاسمانییە قارەمانەكانمان هەڵمەتێكی سەركەوتوویان بۆسەر مۆڵگەكانی تیرۆریستانی داعش لە ئەنبار ئەنجام دا، تا ڕیشەكێشكردنیان بەردەوام دەبین".

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا کازمی ئاماژەی بەوەکردووە، خەڵكانێك هەن دەیانەوێت بە چەك هەڕەشە لە دەوڵەت بكەن، بەڵام دامەزراوەكان و گەل بەرەنگاریان دەبنەوە، كەس لە سەروو بڕیاری دەوڵەتەوە نییە. 


PM:08:32:06/12/2021