خوێندنی باڵا: حكومەتی هەرێم زیاتر لە حەوت ملیار دینار بۆ پاڵپشتی قوتابیان تەرخان دەکات

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ڕایدەگەیەنێت" حكومەتی هەرێم بڕیاریدا زیاتر لە حەوت ملیار دینار وەك پێشینەی مانگانە بۆ پاڵپشتی قوتابیان تەرخان بكات". 

بەپێی نووسراوێک کە واژۆی ئارام محەممەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەسەرە تێیدا هاتووە، ئاماژە بە نووسراوی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان / سکرتاریەتی ئەنجوومەن ژمارە 15262 لە 7-12-2021 سەبارەت بە بڕیاری کۆبوونەوەی ژمارە 70ی ئەنجوومەنی وەزیران لە 24-11-2021 بڕیاردرا بە:
 
- راسپاردنی وەزیری دارایی و ئابووریی بۆ تەرخانکردنی خەرجکردنی پاڵپشتییەکی دارایی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی وەک پێشینەی مانگانە بە بڕی 7 ملیار و 250 ملیۆن دینار بۆ پاڵپشتیی خوێندکاران و چارەسەری گرفتی بەشە ناوخۆییەکان و دابینکردنی خزمەتگوزاری.
 
- وەزارەتی دارایی و ئابووری ئەم بڕیارە لە  1-1-2022 جێبەجێ دەکات بۆ ساڵی خوێندنی 2021-2022 .


PM:02:33:07/12/2021