لەبارەی هێرشەکەی شەنگال بەڕێوەبەری خۆسەر عێراق و پارتی بە بەرپرس دەزانێت

هاوسەرۆکی دەستەی خۆبەڕێوەبەرایەتی شەنگال رایگەیاند، "ئەگەر تورکیاش هێرشی ئەنجامدابێت ئێمە عێراق و پارتی کە تیمی شەنگال بە نیشانە دەگرن بە بەرپرسیار دەزانین".

 

ئێوارەی ئەمڕۆ ٧ی کانونی یەکەم، کاتژمێر ٤ی ئێوارە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورک ئۆتۆمبێلی مەروان بەدەک خوەیداد، هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری شەنگالی کردە ئامانج کە دوو منداڵیشی لەگەڵدا بووە، لە ئەنجامدا مەروان بەدەل شەهید بوو.

 

هاوسەرۆکایەتی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری شەنگال لەو بارەیەوە دەڵێت "هێرشەکە لە ڕۆژێکی پیرۆزی ئێزدییەکان کە ڕۆژی یەکەمی ئێزی بوو، لە دژی پێشەنگێکی پاراستن و ئازادی ئێزدیان ئەنجامدرا".

 

هەرلە ڕاگەیاندراوەکەداباسی لەوەشکردووە، مەروان بەدەل بۆ ئامادەکاری جەژن ویستویەتی منداڵەکانی خۆی بباتە بازاڕ و بەوهۆیە وە لەماڵ چۆتەدەرەوە، لەکاتی هێرشەکەدا دینا مەروانی(١١ ساڵ) و دیجلە مەروانی لەگەڵدا بووە، ئەوەشی وت، "ئێمە باش دەزانین کە دوڵيتی تورکی داگیرکەر دوژمنی ئێزیدیایەتیە ئەمڕۆژە شی بە مەبەست هەڵبژاردووە ئامانجیەتی ڕۆژی هەرەپیرۆزی ئێمە بێ مانا بکات و پڕی بکات لە ئێش و ژان".

 

وتیشی " کە ئەو هێرشە درێژکراوەی پیلانگێڕی نێوان هەولێر و بەغدایە و بەردەوامی شەهیدکردنی مام زەکی و شەهید زەردەشت و سەید حەسەن و  پێشەنگانی دیکەی ئێزدییە".

 

لە سەر بەرپرسیارێتی ئەو هێرشە باسی لە ڕۆڵی بەغدا بە سەرۆکایەتی کازمی کردووە و دەڵێت "هەرچەندە ئەم هێرشە بەدەستی دەوڵەتی تورک ئەنجامدابێت، بەڵام سەرەتا ئێمە حکومەتی عێراق لەم هێرشە بەرپرسیار دەبینین و پێویستە حکومەتی عێراق حسابی ئەم هێرشە بداتە کۆمەڵگەی ئێزدیی".

 

ناوبراو ئەوەشی ڕاگەیاند "کە لەسەر ئەو هێرشە پارتی دیموکرات بە بەرپرسیان دەزانن و لەبەر ئەوەی پارتی هەبوونی خۆی بە هەبوونی دەوڵيتی تورکەوە بەستووەتەوە و ئەو کەسانەی کە دامەزراوە و دەزگاکانی کۆمەڵگەی ئێزدی و بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەرنیشانە دەکەن لەم هێرشانە بەرپرسیارن".



PM:10:01:07/12/2021