ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆیی بەسەرۆکایەتی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکرێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردوە، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئەنجام دەدات.
لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە تاوتوێ دەکرێت:
- خستنەڕووی ڕاپۆرتی هەفتانەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە سەبارەت بە هێرشەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان.
- بابەتی ڕێکخستنی مامەڵەی میدیا و سۆشیال میدیا لەگەڵ دۆخی ئێستای بەرەکانی جەنگ دژ بە ڕێکخراوی داعش و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان.
- خستنەڕووی ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای (پەروەردە و فێرکاری لە هەرێمی کوردستان - عێراق) بۆ دەنگدان لە ئەنجومەنی وەزیران.
- خستنەڕووی پڕۆژە یاسای (هەمواری یەکەمی یاسای وەزارەتی کارەبا ژمارە ٦ی ساڵی ٢٠٢١).
- خستنەڕووی ڕاپۆرتێکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو سەبارەت بە بابەتی وشکەساڵی لە هەرێمی کوردستان.