پەروەردەی هەرێم: بڕی ملیارێک و ٥٠٠ ملیۆن دینار بۆ پێداویستی خوێندنگاکان دابین دەکرێت

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی بڕی ملیارێك و ٥٠٠ سەد ملیۆن دینار خەرجكرا، بە مەبەستی كڕینی پێداویستییەكان بۆ ناوەندەكانی خوێندنی سەر بە وەزارەتی پەروەردە". 

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەندراوێکدا بڵاوکردەوە، لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بڕی ملیارێک و ٥٠٠ ملیۆن دینار بۆ كڕینی پێداویستیەكانی ناوەندەكانی خوێندنی سەر بە وەزارەتی پەروەردە و لەسەر بنەمای پێویستی و بەگوێرەی ژمارەی قوتابیان و خوێندكاران بەسەر بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان و خوێندنی كوردی لە كەركووك خەرجکرا. 

بڕی خەرجكردنی ئەو پارەیە بەم شێوەی خوارەوەیە :

١- پێنج هەزار (٥٠٠٠) رەحلە.

٢- پێنج هەزار ( ٥٠٠٠) وایت بۆرد .

٣- هەزارو پێنج سەد (١٥٠٠) سۆپا.

٤- پێنج سەد (٥٠٠) لاپتۆب.

٥- یەك ملیۆن و حەفت سەد و پەنجا هەزار (١٧٥٠٠٠٠) ماسك .

٦- شەش هەزار و حەفت سەد ( ٦٧٠٠ ) پاككەرەوە ( معقم ) .


AM:10:31:08/12/2021