کازمی: یەک بەیەک بە شوێنتانەوەین و هیچ دەرفەتێک بوونی نیە بۆ گەڕانەوەی داعش

ئەمڕۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق بە یاوەری شاندێکی سەربازی سەردانی مەخموری کرد و لە پەیامێکیدا جەخت دەکاتەوە، کە هیچ بوارێک بۆ گەڕانەوەى داعش لە عێراق نەماوە.

مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئەمڕۆ لە میانى کۆبونەوەیدا لەگەڵ فەرماندەکانى هێزى پێشمەرگ و سوپا و پۆلیس لە مەخمور ڕایگه‌یاند" لێرەوە بە رێکخراوە "تیرۆرستییەکان" دەڵێم خەیاڵ مەکەن یەک بەیەک بە شوێنتانەوەین و هیچ دەرفەتێک بونی نیە بۆ گەڕانەوەی داعش لە عێراق، چونکە هێزە ئەمنییەکانمان تواناى ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ به‌رپه‌رچى هه‌موو ئه‌وانه‌ بده‌نه‌وه‌ كه‌ سه‌قامگیری عێراق ده‌خه‌نه‌ مه‌ترسیه‌وه‌".

ئەوەشی خستەڕوو، هیچ ژینگەیەکی ئارام بۆ چەکدارانی داعش بوونی نیە، کۆبونەوەکەی ئەمڕۆمان سەلماندنی کۆدەنگییە لەسەر رەتکردنەوەی" تیرۆر".

سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختیشیکردەوە، عێراق بە گەلەکەى و دامودەزگاکانى و هێزە ئەمنیەکانیەوە بوار نادەن داعش بگەڕێتەوە و بەرەنگاری هەموو هەڕەشەکان دەبینەوە. 


PM:01:27:08/12/2021