کیژان ئیبراهیم خەیات گۆرانیبێژی ناسراوی باشوری کوردستان کە ماوەیەکە لە ئەوروپایە لە وێنەیەکدا جیاواز دەردەکەوێت.
کیژان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە زۆر شۆخ و سەرنجڕاکێش دەردەکەوێت و دەبێتە مایەی تێرامانی فانەکانی.
کیژان ئیبراھیم خەیات، کچی ئیبراهیم خەیاتی گۆرانی بێژە و دوو برای وەک گۆرانیبێژ و پێشکەشکار کاردەکەن و ژیانی خوشکیشی لە بواری نواندندا کار دەکات و ماوەی هەشت ساڵە هاوسەرگیری کردووە هاوسەری هونەرمەندی زیرەک میرەی پەیکەرتاشەو خاوەنی دوو مناڵن.