هەڵەبجە.. زیاتر لە ٢٠ کەس بە تۆمەتی لایەنگری چەکدارانی داعش دەستگیرکران

 لە ئۆپەراسیۆنێکدا ئاسایشی پارێزگای سلێمانی و چەند دەزگایەکی دیکەی ئەمنی زیاتر لە ٢٠ کەسیی گومان لێکراویان بە تۆمەتی لایەنگریی داعش لە پارێزگای هەڵەبجە دەستگیرکردووە.

 

شەوی رابردوو ٨ی کانوونی یەکەم، لە ئۆپەراسیۆنێکدا ئاسایشی پارێزگای سلێمانی و چەند دەزگایەکی دیکەی ئەمنی زیاتر لە ٢٠ کەسیان بە تۆمەتی لایەنگری داعش دەست گیرکردووە، بەڵام تا ئێستا دەزگا ئەمنییەکان و ئاسایشی پارێزگای سلێمانی هیچ زانیارییەکی فەرمی بڵاونەکردووەتەو، هەروەها سەرچاوەیەکی ئاگادار بە (سپی) ڕاگەیاند "لەنێو دەستگیر کراوەکاندا کەسانی بە ڕەگەز عەرەبیشی تێدایە"

 

ئەوەشی ڕاگەیاد  "زیاتر لە ٢٠ کەس لەلایەن سێ دەزگای ئەمنی دەستگیرکراون، بەشێکیان رووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان بوونەتەوە و یەکێک لە داواکارەکان بە برینداری دەستگیرکراوە."

 


 



PM:12:42:09/12/2021