كه‌شناسی‌ هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌ ڕەوشی كه‌شوهه‌وای‌ ئەمشەو ڕاگەیەندراوێکی بڵاوكرده‌وه‌

ئەمشەو بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا پێشبینییەکانی ڕەوشی کەشوهەوای ئەمشەوی بڵاوکردەوە و ڕێژەی بارانبارینی (12) کاتژمێری ڕابردووی ناوچەکانی هەرێمیشی ڕاگەیاند.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كه‌شناسی‌ هه‌رێم له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ بەوەکردووە" به‌هۆی به‌رزی راده‌ی شێ و كاریگه‌ری به‌رزه‌ پاڵه‌ په‌ستۆی توركیا پێشبینی ده‌كرێ ئه‌م شه‌و ته‌مێكی سوك دروست بێت له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ به‌تایبه‌ت له‌ ناوچه‌ شاخاویه‌كان، هەروەها سبه‌ینێ به‌یانی ئاسمانی هه‌رێم ساماڵ و په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما 2 پله‌ به‌رزده‌بێته‌وه".

کەشناسی هەرێم رێژه‌ی‌ بارانی 12 كاتژمێری رابردووی هه‌ندێك له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمی‌ به‌مشێوه‌یه‌ خسته‌ڕوو:

زاخۆ دڵۆپ دڵۆپ

بامه‌رنێ 0.4 ملیمه‌تر

ده‌ربه‌ندیخان 0.6 ملیمه‌تر

دوكان 0.2 ملیمه‌تر

حاجی ئۆمه‌ران 0.4 ملیمه‌تر

هه‌ڵه‌بجه‌ 0.8 ملیمه‌تر

كانی ماسی 1.0 ملیمه‌تر

مه‌یدان 0.4 ملیمه‌تر

پێنجوێن 1.8 ملیمه‌تر

ماوه‌ت 0.2 ملیمه‌تر

باتوفه‌ 1.0 ملیمه‌تر

میرگه‌سۆر 1.6 ملیمه‌تر

سیده‌كان 0.6 ملیمه‌تر

ڕانیه‌ 0.2 ملیمه‌تر


PM:10:35:09/12/2021