ئاگادارییەک بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت گەشت بکەن بۆ ئێران

دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ لە ئاگادارییەک بڵاو دەکاتەوە، هەر گەشتیارێک بەبێ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بیەوێت گەشتى ئێران بکات دەگەڕێنرێتەوە.

 

ئەمڕۆ هەینی ١٠ی کانوونی یەکەم، مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ئاگادارییەکی بڵاو کردۆتەوە، دەڵێت " هەرکەسێک بەبێ کارتى ڤاکسین و پشکنینى (PCR) بیەوێت گەشتى ئێران بکات، دەگەڕێنرێتەوە".

تەنها دوو شوێنیش باوەڕپێکراون بۆ پشکنینى کۆرۆنا بۆ گەشتیاران، گەشتیاران بۆ ئەنجامدانی پشکنینی کۆرۆنا دەتوانن سەردانی هەریەکە لەنەخۆشخانە حکومی یەکانی (شەهید تاهیر علی والی بگ ــ لەسلێمانی) و (نەخۆشخانەی وەفاــ لە هەڵەبجە) بکەن بەپێ ی ڕێنمایی وەزارەتی تەندروستی تەنها ئەو دوو شوێنە باوەڕپێکراون بۆ ئەنجامدانی پشکنینی کۆرۆنا تایبەت بەگەشتیاران و کاری پێ دەکرێت

 



PM:02:01:10/12/2021