هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق دەكشێنەوە

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق دەربارەی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا ڕوونکردنەوە دەدات و ڕایدەگەیەنێت" هێزەکانی ئەمەریکا بە تەواوى پێش کۆتایی ئەم مانگە دەکشێنەوە و ئەو هەواڵانە راست نین کە باس لە مانەوەیان دەکەن". 

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات" هێزەکانی هاوپەیمانان پێش كۆتایی ئەم مانگە بە تەواوی عێراق بەجێدەهێڵن و ئەو هەواڵانەی لەسەر مانەوەی ئەو هێزانە بڵاوکراوەتەوە بە تەواوی ڕەتدەكەینەوە".

ئاشکراشیکرد، عێراق و ئەمریكا رێكەوتوون لەبارەی گواستنەوەی سەربازانی هاوپەیمانان ئەوانەی ئەركی شەڕكەریان هەبووە بۆ دەرەوەی عێراق و راگەیاندنی فەرمی كۆتایی هاتنی ئەركەكانیان.

جەختیشیکردەوە، زۆرینەى ئەو هێزانەی کشاونەتەوە، لە ئایندەدا ئەوانەى دیکەش دەکشێنەوە، گروپێک راوێژکار شوێنیان دەگرنەوە بۆ پشتیوانى هێزە ئەمنییەکان.  

پێشتر جەنەراڵ فرانك ماكنزی فەرماندەی ناوەندی سوپای ئەمەریكا ڕایگەیاند" واشنتن (٢٥٠٠) سەرباز لە عێراق دەهێڵێتەوە". 


PM:03:10:10/12/2021