بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی بڕیاری دا کە مولیدە ئەهلییەکان بگەڕێنەوە سەر بەرنامەی مانگی پێشوویان کە ١٢ ی نیوەڕۆوە تا ١ ی شەو بەردەوام دەبێت.
دەقی راگەیەنراوەکە:
سەرەڕای ئەوەی مانگی رابردوو داواکاری ئەوە هەبوو کە موەلیدە ئەهلییەکان رۆژانە لە کاتژمێر (٧) ی بەیانی تا (١)ی شەو لەکاتی کوژانەوەی کارەبای نشتیمانی موەلیدە ئەهلییەکان کارەبا بدەن. بەڵام دوای سەرەتای ئەم مانگە و لە ٢٠ رۆژی رابردوو ئەزموون کرا، کاتژمێری کارکردنی موەلیدەکان زۆر دەبوو بەوەش نرخی ئەمپێر زۆر گران دەبوو، بۆیە لە سبەینێ شەممە ١١/١٢/٢٠٢١ بەرنامەی موەلیدەکان وەک مانگی رابردووی لێدێتەوە، کە موەلیدەکان رۆژانە لە کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ بۆ (١)ی شەو کاردەکەن. هەروەها بەیانیان لە (٦:٣٠ تا ٨ی بەیانی ئەگەر کارەبا کوژایەوە کاردەکەن .
بەرنامەکەش لە سبەینێوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.