کۆمپانیای گەنەڵ ئێنێرجی داوای یاسایی لەسەر هەرێم تۆمار دەکات

بەهۆی کۆتایی هێنان بە گرێبەستی بەرهەمهێنان و گەشەپێدان لە دوو کێڵگەی غازی سروشتی, کۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی لە دادگای نێودەوڵەتی سکاڵا لەسەر حکومەتی هەرێم تۆماردەکات .

کۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی  ئەمڕۆ هەینی ١٠ ی کانوونی یەکەم لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد داواکەی کۆمپانیاکە دەگەرێتەوە بۆ مانگی ئابی ئەمساڵ،  دەڵێت کە نزیکەی ١.٤ ملیار دۆلاری لە پڕۆژەی گەشەپێدانی هەردوو کێڵگەی غازی "میران و بنەباوێ” لە بوارەکانی دەستکەوتن، پاراستن، هەڵکۆڵین و هتد.. خەرجکردووە، بەڵام گرێبەستەکە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە هەڵوەشێنراوەتەوە، بۆیە داوای قەرەبوو دەکەنەوە. 

وتەبێژی کۆمپانیاکە وتویەتی "داواکارییەکانی گەنەڵ زۆرن و دەخرێتە بەردەم دانیشتنێکی ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە لەندەن بۆ ئەوەی بەپێی ئەو پڕۆسەی ناکۆکییەی لە دوو گرێبەستەکە هەیە گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت”.

کۆمپانیاکە ڕوونی کردەوە کە هەر بەهایەکی ماوە بۆ پڕۆژەکان دەنووسرێت و دواتر لادەبرێت لە پەڕەی باڵانس هەر بۆیە ناتوانن ئێستا بڕی زیانەکانیان ئاشکرا بکەن.

هەرێمی کوردستانی لە ساڵی ٢٠١٧دا دۆسیەیەکی دیکەی لە لەندەن لە بەرامبەر کۆمپانیای دانە گازی ئیماراتی و هاوبەشەکانی دۆڕاند کە بە بڕی ٢.٢٤ ملیار دۆلار زیانی کرد.

بەپێی زانیاریەکان هەردوو کێڵگەی بنەباوێ و میران زیاتر لە ١٤ تریلیۆن و ٨٠٠ ملیار سێجا غازی خاوی سروشتی خەمڵێنراوە و کەنەڵ ئینێرجی بەنیازبوو لەرێگەی تورکیاوە هەناردەی دەرەوەی بکات.

كۆمپانیاکە دوای پشكنینەكانیان لەساڵی ٢٠١٨ بۆیان دەركەوتووە قەبارەی غازی سروشتی لەكێڵگەكانی بنەباوێ ‌و میران بەرارود بەساڵی ٢٠١٦ بەرێژەی لەسەدا ٤٠ زیادیكردووە.

بە گوێرەی زانیاریەکان و ئەو بەڵگانەی لەبەردەست بوون حکومەتی هەریم مافی هەبووە تا کۆتایی مانگی  نیسانی ساڵی ڕابردوو گرێبەستەکانی نۆی نەکاتەوە بۆ ئەوەش پێویسبووە پێشتر کۆمپانیاکە ئاگادار بکاتەوە.

میدیاکان باسیان لەوەکردووە، پشکی کۆمپانیاکە دوای ڕاگەیاندنی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە بەڕژەیەکی بەرچاو دابەزیوە .



AM:12:28:11/12/2021