فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی
توركیا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شەممە، باره‌گای ئه‌نجومه‌نی گه‌لی خانه‌سۆری له سنوری قه‌زای
شه‌نگال بۆردومانكرد.
به‌گوێره‌ی ئەو
زانیاریانەی دەست (سپی) کەوتووە، فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه ١١ی کانوونی یەکەم، هێرشەکە کاتژمێر ٣٠:٧ خولەک ڕوویداوە، باره‌گای
ئه‌نجومه‌نی گه‌لی خانه‌سۆری له‌قه‌زای شه‌نگال کردووەتە ئامانج، كه خه‌ڵكێكی زۆری
تێدا كۆبوه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا زه‌ره‌ر و زیانه‌كان نه‌زانراون.
تا ئێستا ئه‌نجومه‌نی گه‌لی خانه‌سۆر هیچ راگه‌یه‌ندراوێكی
له‌باره‌ی زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی بۆردوومانه‌كه نه‌خستوه‌ته‌ڕوو، بەڵام بەپێی
زانیارییەکان زیانی گیانی هەیە.