شەنگال.. شەڕ لەنێوان سوپای عێراق و یەبەشە ڕوویدا

دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، کە لە شنگال شەڕ و رووبەڕووبوونەوە لەنێوان سوپای عێراق و چەکدارانی یەبەشە روویداوە و بەهۆیەوە تانکێکی سوپای عێراق سووتێنرا و دوو کەسیش برینداربوون.

 ئەمڕۆ یەکشەممە ١٢ی کانوونی یەکەم، دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان راگەیێنراوێکی لەبارەی شەڕەکە بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت "لە ئاکامی رووبەڕووبوونەوەی خۆپیشاندەرانی لایەنگرانی یەبەشە و سوپای عێراق لە دووڕیانی سنوونێ لە قەزای شنگال، تانکێکی سوپای عێراق سووتێندرا و دوو خۆپیشاندەریش بریندار بوون."

 هەر لەڕگەیاندراوەکەی هەزەکانی دژە تیرۆر هاتووە ، دوابەدوای ئەو ئاڵۆزییانە، رووبەڕووبوونەوەی چەکداریی لە نێوان چەکدارانی یەبەشەی سەر بە پەکەکە و سوپای عێراق دروستبوو، بەهۆیەوە سوپای عێراق پاشەکشەی کرد.



PM:06:04:12/12/2021