فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە لە چەند رۆژی داهاتوودا ناوی ٣٣ قوربانییە خنکاوەکەی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا ئاشکرا دەکرێت کە بەشی زۆریان کوردن و هەروەها حکومەتی هەرێم تەرمەکان دەگەڕێنێتەوە کوردستان.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند " دوای ڕووداوی خنکانی ژمارەیەک هاووڵاتی لە ئاوی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا لە ڕۆژی ٢٤\١١\٢٠٢١، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمـی لە فەرەنسا ڕاسپارد، تاوەکو هەر کارێک کە پێویست بێت بۆ ناسینەوە و گەڕاندنەوەی تەرمی قوربانیانی ئەو ڕووداوە ئەنجامی بدەن. "
هەروەها هاتووە " لەو ماوەیەدا فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە فەرەنسا، بە هەماهەنگی لە گەڵ وەزارەتی ناوخۆی هەرێم و نووسینگەی سەرۆکی حکومەت، تەواوی ئەو کارانەیان ئەنجام دا کە پێویست بوون بۆ ناسینەوەی تەرمەکان، بەتایبەت ناردنی پەنجەمۆری ئەو هاووڵاتییە کوردانەی کە لەو بەلەمەدا بوون، هەروەها هەماهەنگییەکی تەواویان هەبوو لهگهڵ وهزارهتی داد و وهزارهتی ناوخۆ و پۆلیسی فهرهنسا و تیمی لێكۆڵینهوه لهسهر ڕووداوهكه. "
فەرمانگە ئەوەش دەخاتەڕوو "بڕیار وایە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا حکومەتی فەرەنسا بەشێوەیەکی فەرمی ناوی ئەو هاووڵاتییە کوردانە بداتە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی ڕێکاری تایبەت بە گواستنەوەی ئەو قوربانیانە بگیرێتەبەر بۆ گواستنەوەی تەرمەکانیان بۆ زێدی خۆیان".
باس لەوەش کراوە کە پێویستە ئاماژەش بەوە بکرێت کە لیست و ژمارەی ئەو قوربانیانە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە هەندێک میدیا بڵاو کرایەوە، بە هیچ شێوەیەک فهرمی نییه و دهزگا فهرمییهكانی فهرهنسا پشتڕاستیان نەکردووەتەوە و لە دوای تهواوبوونی لێكۆڵینهوهكانیش لە چەند ڕۆژی داھاتوو، بهشێوهیهكی فهرمی ناسنامهی قوربانییان ڕادهگهیێندرێت.