وەزیری پەروەردەی هەرێم: داوای لێبووردن لە حیزبی سیاسی ناکەم

وەزیرى پەروەردەى هەرێم دەڵێت  "داواى لێبوردن لەحزبی سیاسی ناکات لەسەر کارێک کە لەسەردەمى ئەو، بەبڕیارى ئەو نەکراوە".

 ئەمڕۆ دووشەممە ١٢٣ی کانوونی یەکەم، ئالان حەمە سەعید لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا باسی لەوەکرد،  ئەو بابەتە لەناو پڕۆگرامەکە لەساڵى ٢٠٠٧ هەبووە،  نازانم بۆ ئێستا ورژوێنراوە.

باسی لەوەشکرد، لەئازارى ٢٠٢١ بڕیارى پێداچونەوەیان داوە بە پڕۆگرامى خوێندن، ئەوەش پلەبەندى و کارى زانستى دەوێت

وەزیرى پەروەردە وتیشی " لە ٢٧ی تشرینی یەکەم،  لیژنە لەسەر کتێبى کوردى پۆلى ١٠ دانیشتووە، پێداچونەوە کراوە و تەنها بەشێکى کەمى ماوە، بۆ ئەوەى ساڵى ئایندە کتێبێکى دیکە بخوێنرێت. "

وەزیری پەروەردە  ئالان حەمە سەعید دەڵێت "بەرپرسیارێتى ئەوە هى ئێمە نییە، بەڵام بەرپرسیارێتى ئەوەمان لەسەر بووە چاکى بکەین و ئەوەشمان کرد، من داواى لێبوردن لە حزبی سیاسی ناکەم لەکاتێکدا ئەو کارە لەسەردەمى من بە بڕیارى من نەکراوە". 



AM:11:58:13/12/2021