سبەینێ مووچەی (وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان) دابەشدەکرێت

دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەشێوەیەکی زۆر خاو بەردەوامی هەیە و بڕیارە سبەینێش تەنها مووچەی یەک وەزارەت دابەشبکرێت. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم رایگەیاند" سبەینێ چوارشەممە مووچەی مانگی تشرینی دووەمی (وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان) بەهەمان میكانیزمی مانگەکانی ڕابردوو بەبێ لێبڕین دابەشدەكرێت". 

نزیکەی (٢٠) ڕۆژە دارایی هەرێم دەستی بەدابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران کردوە، بەڵام لە ئێستادا بەشێک لە مووچەخۆران مووچەیان وەرنەرگرتووە و حکومەتی هەرێم چاوەڕێی ناردنی (٢٠٠) ملیار دینارەکەی بەغداد دەكات.


PM:04:04:14/12/2021