دوو بوومەلەرزەی بەهێز لە دوو ناوچەی عیراق روویدا

دوو بوومەلەرزەی بەھێز لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی عێراق روویدا.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، کاتژمێر (١٢:٢٣) خولەکی درانگانی شەوی رابردوو بومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی (٤.٥) پلەی ڕێختەر لە پارێزگای خوازستانی ئێران روویدا، کە لە ناوچەکانی باشوری وڵاتی عێراقیش ھەستی پێکراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، بومەلەرزەیەکی دیکەش بە گوڕی (٣.٦) پلەی ڕێختەر لە قەزای خانەقین لە پارێزگای دیالە روویداوە، کە (٤٠) کیلۆمەتر لە ناوەندی قەزاکەوە دووربووە.


AM:09:14:15/12/2021