لە باشووری کوردستان دوو رۆژ باران دەبارێت

شەپۆلێکی باران بارین روو لە باشووری کوردستان دەکات و لە سبەینێ پێنج شەممەوە باران بارین دەستپێدەکات و لە دوو پارێزگای کوردستان دوو رۆژ و لە دوو پارێزگای تر سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.

ماڵپەڕی ئەکوا ویزەر کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە پێشبینی دەکات لە سبەی دوا نیوەڕۆوە پێنج شەممە لە شارەکانی باشووری کوردستان بارانبارین دەستپێبکات.

ئەو ماڵپەڕە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات لە هەردوو پارێگای سلێمانی و دهۆک بارانبارین تا یەک شەممە بەردەوام دەبێت، هەرچی هەولێر و کەرکوکە، تەنها دوو رۆژ باران دەبارێت.

پسپۆرانی کەشناسی ئەوە دەردەخەن کە بارانبارینی دوو رۆژی داهاتوو و ئەم مانگەو مانگی کانوونی دووەم چارەنووسی وشکەساڵی ٢٠٢١ دەردەخەن. 



PM:11:17:15/12/2021