چەکدارانی داعش هێرشدەکەنە سەر گوندێکی ناوچەی شوان

ئەمشەو ١٥ ی کانوونی یەکەم چەکدارانی داعش هێرشیان کردۆتە سەر گوندێکی ناوچەی شوان کە ناوی گوندی سمایل بێجی یە.

ئەو چەکدارانە کە پەلاماری ئەو گوندەیان داوە، لەلایەن خەڵکی گوندەکەوە بەرپەرچدراونەتەوەو تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە شەڕ بەردەوامە.

بۆ پاڵپشتی خەڵکی گوندەکە ئەمشەو هێزێکی پێشمەرگە رەوانەی ناوچەکە کرا.

تا ئێستا زیانەکانی هاوڵاتیان و کوژراوەکانی چەکدارانی داعش نەزانراوە.



AM:12:37:16/12/2021